ئافره‌ت
ئافره‌ت ، ئه‌ی جوانترین بوونه‌وه‌ر
تۆ په‌پوله‌یه‌كی عاشقی و
له‌بوونته‌وه له‌دووی
تیشكی چاوانێك ده‌گه‌ڕێی
به‌فه‌نابوونت بسپێرێ
گه‌لاَیه‌كی پایزه‌یت و
له‌به‌هارا هه‌ڵده‌وه‌رێی
ئافره‌ت ،ئه‌ی ئه‌زه‌لیترین خه‌م
كه‌هاتیته نێو ژینه‌وه
له‌گه‌ڵ خۆتاتێشووی ئاینده‌ت هێنابوو
لێوان‌لێو بوو
له‌نانی خه‌م ،له‌ئاوی خه‌م ،له وشه‌ی خه‌م
ئافره‌ت ،ئه‌ی ساده‌ترین وبه‌هێزترین قه‌ده‌ر
ساده‌ی وه‌ك شه‌ونمی به‌یان
ساده‌ی وه‌ك ئاسمانی ساماڵ ...
به‌هێزتری له‌و قه‌ده‌ره‌ی
تێكه‌ڵه له خه‌ون وخه‌یاڵ ...
تۆ په‌پوله‌یه‌كی عاشقی و
له‌بوونته‌وه له‌دووی
تیشكی چاوانێك ده‌گه‌ڕێی
به‌فه‌نابوونت بسپێرێ
گه‌لاَیه‌كی پایزه‌یت و
له‌به‌هارا هه‌ڵده‌وه‌رێی
ئافره‌ت ،ئه‌ی ئه‌زه‌لیترین خه‌م
كه‌هاتیته نێو ژینه‌وه
له‌گه‌ڵ خۆتاتێشووی ئاینده‌ت هێنابوو
لێوان‌لێو بوو
له‌نانی خه‌م ،له‌ئاوی خه‌م ،له وشه‌ی خه‌م
ئافره‌ت ،ئه‌ی ساده‌ترین وبه‌هێزترین قه‌ده‌ر
ساده‌ی وه‌ك شه‌ونمی به‌یان
ساده‌ی وه‌ك ئاسمانی ساماڵ ...
به‌هێزتری له‌و قه‌ده‌ره‌ی
تێكه‌ڵه له خه‌ون وخه‌یاڵ ...
+ نوشته شده در پنجشنبه ۱۳۹۰/۱۰/۰۸ ساعت 1:13 توسط سارا امیدوار
|
درود بر شما دوست خوبم