چاوه‌ڕێتم
گوتی عود و كه‌مانت بێ، گوتم: نه‌ی
گوتی جامی شه‌رابت بێ، گوتم: مه‌ی
گوتی كوشتن سه‌وابت بێ، گوتم: ده‌ی
... گوتی ماچێ خه‌ڵاتت بێ، گوتم: كه‌ی ؟!
چاوه‌ڕێتم،
ده‌گه‌ڕێیته‌وه سوێند ده‌خۆم
سوێند ده‌خۆم ده‌گه‌ڕێیته‌وه
گه‌ر یه‌ک یه‌کیش سنووره‌کان مین رێژ بکه‌ن
... هه‌موو رۆژێ له‌گه‌ڵ به‌ری به‌یاندا
به‌ره‌و ئاسۆ له دوو ده‌ده‌م ده‌زووی نیگام
وا هه‌ست ده‌که‌م
تۆ ده‌بیته باڵدارێکی ئه‌فسانه‌یی و
به‌یانییه‌ک دێیته‌وه لام
عه‌بدوڵڵا په‌شێو
+ نوشته شده در جمعه ۱۳۹۰/۱۰/۰۹ ساعت 4:24 توسط سارا امیدوار
|
درود بر شما دوست خوبم