سه‌خته‌ ساته‌کانی

چه‌نده‌ سه‌خته‌ ساته‌کانی ماڵاوای و کۆچوی دوای و له‌ده‌ست دانی ئازیزانمان ته‌نانه‌ت هێزی ئه‌ژنۆی باڵنده‌و ئاژه‌ڵانیش ده‌شکێنێت !!!

دڵــی مـن

دڵــی مـن گۆرسـتانــیـکەو ھـەزاران خـۆزگەی تیـایـە

ئەزانم ھیچیان نایەتە دی تا دڵخۆش بم لـەم دونــیایە

گەیشتن بـە تـۆش خـۆزگـەیەکەو لە نـاخی دڵـمـایــە

بـۆچی دەبـێ دڵـی مـن وابـێ ئاخـر ژیـان بـۆ وایـە؟

خۆزگە بۆ تەنیا ساتێ بۆنـی گوڵی لـێوتم بـکردایـــە

دەپــێـم بـڵێ ئـــەی دڵــی دامــاو ناخـم بــۆ وایــە؟

خەتای تۆیە تاوان باری یان چاوت بە عشق ھەڵنایە؟

چاوه‌ڕێتم

گوتی عود و كه‌مانت بێ، گوتم: نه‌ی

گوتی جامی شه‌رابت بێ، گوتم: مه‌ی

گوتی كوشتن سه‌وابت بێ، گوتم: ده‌ی

... گوتی ماچێ خه‌ڵاتت بێ، گوتم: كه‌ی ؟!




چاوه‌ڕێتم،

ده‌گه‌ڕێیته‌وه‌ سوێند ده‌خۆم

سوێند ده‌خۆم ده‌گه‌ڕێیته‌وه‌

گه‌ر یه‌ک یه‌کیش سنووره‌کان مین رێژ بکه‌ن

... هه‌موو رۆژێ له‌گه‌ڵ به‌ری به‌یاندا

به‌ره‌و ئاسۆ له‌ دوو ده‌ده‌م ده‌زووی نیگام

وا هه‌ست ده‌که‌م

تۆ ده‌بیته‌ باڵدارێکی ئه‌فسانه‌یی و

به‌یانییه‌ک دێیته‌وه‌ لام

عه‌بدوڵڵا په‌شێو


شه‌وی دووری

عه‌زیزم بۆچی تۆراوی له‌ خۆڕا ؟
چ قه‌وماوه‌ ؟ دڵی تۆ بۆچی گۆڕا ؟
...
ئه‌تۆ وا زوو له‌بیرت کردم ئه‌مما
فه‌رامۆشت نه‌که‌م شه‌رته‌ له‌ گۆڕا

له‌ من ڕا خۆ خه‌تایه‌ک ڕووی نه‌داوه‌
ئه‌دی بێ مه‌یلی بۆ ڕووی دا له‌ تۆ ڕا

ئه‌سیری که‌زیه‌ته‌ کۆتری دڵی من
ده‌بێ حاڵی چ بێ کۆتر له‌ تۆڕا ؟

سه‌ر و ماڵ و که‌ماڵ و بیر و هۆشم
له‌ نه‌ردی عیشقی تۆ دا پاکی دۆڕا

له‌ چاوم دێ به‌ خوڕ فرمێسکی خوێنین
که‌چی ئه‌م گۆمه‌ خوێنه‌ هه‌ڵنه‌چۆڕا

من و لاشه‌ی په‌پووله‌ ماینه‌وه‌ و به‌س
شه‌وی دووری، شه‌میش تواوه‌ له‌ گۆڕا

بو تو و به یادی تو!

تو بارانی و من ئاگرین کیژی ئه م وه لاته م

ئه م سوتانه م ...مه رهه می تو...


بو نه بونت هه ر سات ئه روخیمو...که ده نگت دی ...


زه رده خه نه له سه ر لیویم دیاری ئه دا...


به یادیشت ..دلم ئاهه نگی شایی "له گه ل تو بون" سه ر ئه دا


و...


دیسانه وه...


دیسانه وه ئه م روحه روخاوه م له سه ر پی ده وه ستی ....گیان ئه گری!!


ده نگی ژیان لی ئه باری...


ها وار ئه کا...


که تا تو هه یت منیش ئه ژیم..


بو تو و به یادی تو!